AP ١٤٠١ پووشپەڕ ١٧ ١٢:٤٧

ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ حاجیەکان:

ڕۆژاوای ستەمکار ڕۆژبەڕۆژ لە هەموو جیهان لاوازتر دەبێت

ڕۆژاوای ستەمکار ڕۆژبەڕۆژ لە هەموو جیهان لاوازتر دەبێت

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بۆ حاجییەکان جەختی کرد: ڕۆژاوای ستەمکار لە ناوچەی هستیاری ئێمە و لەم دواییەدا لە هەموو جیهان ڕۆژبەڕۆژ لاوازتر بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بۆ حاجییەکانی بەیتولحەرام، یەکگرتوویی و مەعنەویەتی دوو بنەمای بنەڕەتی حەج و دوو هۆکاری سەبلندی و بەختەوەری ئۆمەتی ئیسلامی وەسف کرد و بە جەخت لەسەر لێکەوتە درەوشاوەکانی گەشەی بێداری و خۆناسینی ئیسلامی و دەرخستنی بەرخۆدان، وتی: ڕۆژاوای ستەمکار لە ناوچەی هەستیاری ئێمە و لەم دواییەدا لە هەموو جیهان ڕۆژبەڕۆژ لاوازتر بووەتەوە، ئاڵبەت نابێت ڕقی دوژمن یەک چرکەش لە بیر بکەین و ئەبێ بە هەوڵ و وشیاری، ئومێد و بڕوا بە خۆبوون کە گەورەترین سەرمایە بۆ چێ کردنی داهاتوویە، زیاد بکەینەوە.

هەروەها لە ئەو پەیامەدا هاتووە: دوژمنانی گەلانی موسڵمان لەم دواییەدا، هەوڵی زۆریان بۆ سست کردنەوەی یەکگرتوویی و مەعنەویەت لە نێو گەلانی ئێمە داوە.

ئەوەی ئەمڕۆ بە شێوەی دڵنیا دەتوانین بڵێین، ئەوەیە کە دۆخی ئێستای جیهان و جیهانی ئیسلام بۆ هەوڵدان بۆ کەم کردنەوەی کێشەکان و یەکگرتوویی زیاتر لە نێو موسڵمانان زیاتر گونجاو و لەبارە.

چونکوو ئەمڕۆکە هەڵکەوتەکان و خەڵکی وڵاتانی ئیسلامی لە سامانی گەورەی مەعرفەتی و مەعنەوی خۆیان تێگەییشتوون و لە گرینگایەتی ئەوە دەزانن. ئەمڕۆ چی دیکە لیبرالیزم و کۆمۆنیزم وەکوو گرینگترین داهاتی ڕۆژاوا، هێمای پرسیاری زۆری لەسەرە. هەروەها بڕوابەخۆبوون دیاردەیەکە کە لە دڵی دنیای ئیسلام ئافرێندراوە کە ناوی ئەو دیاردە بەرخۆدانە.

ئاساییە کە زلهێزەکان و زیاتر لە هەموویان ئەمریکا، لە ئاوەها جووڵەیەک لە جیهانی ئیسلام نیگەران بن و هەموو ئیمکاناتی خۆیان بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی بەکار بهێنن.

News ID 42707

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha